مانچستەر ستی دەیەوێ پلانەكانی بایرن تێك بدات

مانچستەر ستی دەیەوێ پلانەكانی بایرن تێك بدات
رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاشكرای كردووە كە یانەی مانچستەر ستی پاڵەوانی ئینگلتەرا دەیەوێ گرێبەست لەگەڵ خافی مارتینێزی یاریزانی ئەتلەتیك بلباوی ئیسپانیدا بكات.
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە كە رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری ستی دووپاتیكردووەتەوە كە دەیەوێ ئەو یاریزانە بباتە ریزەكانی یانەكەیەوە و گوتویەتی بە تەواوی بیر لە مارتینێز دەكەینەوە.
لە هەمان كاتدا یانەی بایرن میونشن ئاشكرای كردووە كە هەوڵی زۆر دەدات بۆ كڕینی مارتینێز و رازییە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ كە ئەتلەتیك بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانەی داناوە، بداتە یانەی ناوبراو.
ئۆلۆ هۆنیسی سەرۆكی یانەی بایرن گوتی كارگێڕیی یانەی ئەتلەتیك بلباو دەیەوێ كارەكەمان لێ ئاڵۆز بكات لە رێگەی داواكاریی نوێوە.
وێڕای ئەوەش ئۆنیس پەسنی لێهاتوویی و قایمی یانە ئیسپانییەكەی كرد لەسەر سووربوون لەسەر داواكارییەكانی خۆی و گوتی لە لایەكەوە هەست بە شێتی دەكەین بەرامبەر ئەوەی بلباو دەیكات، لەلایەكی ترەوە سەرسامین بە پابەندبوونی یانەكە بە بنەماكانی بیركردنەوەی خۆیەوە.
Top