چێڵسی كڕینی دوو یاریزانی نوێ ئاشكرا دەكات

چێڵسی كڕینی دوو یاریزانی نوێ ئاشكرا دەكات
یانەی چێڵسی ئینگلیزی كڕینی دوو یاریزانی نوێ لە هاوینی ئەمساڵدا ئاشكرا كرد كە ئەوانیش بریتین لە سیزار ئیزبلیكۆتای بەرگریكەری ئیسپانی و ڤیكتۆر مۆزیسی لاباڵی ئەتلەتیك ویگانی ئینگلیزی.
چێڵسی بڕی پارەی كڕینی ئەو دوو یاریزانەی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان دووپاتی دەكەنەوە كە چێڵسی 7 ملیۆن پاوەندی داوە بە ئیزبلیكۆتا و 9 ملیۆن پاوەندیشی داوە بە مۆزیس.
ماڵپەری چێڵسی لە زاری ئیزبلیكۆتای گواستەوە كە دەڵێ لە باڵی راستی بەرگری یاری دەكەم و ئەركی یەكەمم بەرگرییە، بەڵام هیوادارم ئاستێكی باش لەگەڵ پاڵەوانی ئەوروپا پێشكەش بكەم.
ئەو یاریزانە دووپاتیكردەوە كە تەماشای زۆر یاری خولی ئینگلیزی كردووە و گوتی دەزانم لەسەرەتاوە ئەركم قورسە، بەڵام دەمەوێ زوو خۆم بگونجێم.
ئەو بەرگریكەرە ساڵی 2010 لە ئۆساسۆنای ئیسپانییەوە پەیوەندی بە مارسیلیای فەرەنسییەوە كرد.
هەرچی مۆزیسە سەرنجی رۆبەرتۆ دی ماتیۆی راهێنەری چێڵسی بەلای خۆیدا لەو یارییەدا راكێشا كە هەفتەی پێشوو لە نێوان هەردوو یانە بەڕێوەچوو و تێیدا چێڵسی توانی 4-2 لە ویگان بباتەوە.
Top