فێرگسۆن: دەرگای گواستنەوەمان داخست

فێرگسۆن: دەرگای گواستنەوەمان داخست
رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی ئاشكرای كردووە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێ بابەتی كڕین و فرۆشتنی یاریزانانی یانەكەی كۆتایی پێ بێنێت دوای ئەوەی راهێنەری یانەكە ئاشكرای كرد هیچ یاریزانێكی تر ناكڕێت.
پێشتر ئەلێكس فێرگسۆنی راهێنەری مانچستەر ئاشكرای كردبوو كە یانەكەی دوای كڕینی رۆبن ڤان پێرسی بیر لە كڕینی هیچ یاریزانێكی تر ناكاتەوە لە هاوینی ئەمساڵدا و دووپاتی كردەوە كە یانەكەی ئەوەی بەدەست هێناوە كە بیری لێكردووەتەوە و پلانی بۆ داناوە.
رۆژنامەی دەیلی میل ئاشكرای كردووە كە یونایتد هێشتا بە نهێنی كار بۆ كڕینی هنریكێزی یاریزانی چیلی دەكات هەرچەندە راهێنەرەكەی دەرگای كڕینی یاریزانانی داخستووە.
رۆژنامەكە دەڵێ ئەو یاریزانە چیلییە ئێستا بەڕێگاوەیە بەرەو مانچستەر و فێرگسۆن پێشتر رایگەیاندووە كە یانەكەی لە تەمەنی 15 ساڵییەوە چاودێری ئەو یاریزانە دەكات و ئێستا كە گەیشتووەتە تەمەنی 18 ساڵ و دەكرێ بچێتە ئەوروپا، هەوڵەكانی خۆی بۆ كڕینی بە گەرمی دەست پێكردووەتەوە.
دیارترین گرێبەستەكانی هاوینی ئەمساڵی مانچستەر یونایتد بریتی بوون لە كڕینی هەریەك لە شینگی كاگاوای ژاپۆنی و رۆن ڤان پێرسی هۆڵەندی.
Top