كاسانۆ و پاتزینی ئاڵوگۆڕ كران

كاسانۆ و پاتزینی ئاڵوگۆڕ كران
یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كە دەستەوارەی ئاڵوگۆڕی ئەنتۆنیۆ كاسانۆ و جیانپاولۆ پاتزینی لە نێوان هەردوو یانەی میلان و ئینتەرمیلاندا كۆتایی پێهاتووە.
یانەكە لەسەر ماڵپەری خۆی ئاشكرای كردووە كە ئەنتۆنیۆ كاسانۆ پەیوەندی بە یانەی ئینتەرەوە كردووە لە بەرامبەر رۆیشتنی پاتزینی بۆ یانەی میلان.
كاسانۆ دوای یەكەم مەشقی لەگەڵ یانەی ئینتەر گوتی دواجار گەیشتمە یاریكردن لە ریزی ئەو یانەیەی لە منداڵییەوە خۆشم دەوێت و هانی دەدەم. ئەمە لوتكەی ئاواتی منە و خۆشترین بڕیاری ژیانمە.
ئینتەر ئاشكرای كردووە كە كاسانۆی 30 ساڵ بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ ئینتەردا كردووە و دەستەوارە ئاڵوگۆڕییەكە تێیدا ئینتەرمیلان بڕی 7.5 ملیۆن یۆرۆ لە میلان وەردەگرێت.
یانەی ئینتەر هەروەها ئاشكرای كرد كە گرێبەستی لەگەڵ والتەر گارگانۆی یاریزانی ناوەڕاستی ناپۆلی بە شێوەی خواستن كردووە.
Top