پاتۆ تووشی پێكان دەبێتەوە
یانە ئیتاڵییەكە رایگەیاندووە كە پاتۆی ئەستێرەی یانەكە تووشی پێكان بووە لە كاتی مەشقی یانەكەدا و بەرپرسانی تەندروستی یانەكە پێشبینی دەكەن ئەو یاریزانە لانی كەم 3 هەفتەی پێویست بێت بۆ ئەوەی چاك ببێتەوە و بەوەش بەشداری لە یارییەكانی كردنەوەی خولی ئیتاڵی لە وەرزی نوێیدا ناكات.
میلان دەیەوێ زوو چارەسەری ئەو دۆخە لە ناكاوە بكات كە تووشی هاتووە، ئەوەش بە گرێبەستكردن لەگەڵ زی ئیدواردۆی هێرشبەری بەرازیلی یانەی جەنەوا و سەرچاوەكان دووپاتی دەكەنەوە هێنانی ئەو یاریزانە تەنیا 4 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەی لۆمباردی دەكەوێت.
ئەمە پانزەیەمین پێكانی پاتۆیە لە ماوەی 2 ساڵی رابردوودا و ئەوەش ترسی ئەوەی هێناوەتە ئاراوە كە ئەو پێكانە بەردەوامانە كێشەی زۆر بۆ ئاستی پاتۆ لەگەڵ یانەی میلان دروست بكەن بە تایبەت كە لە هاوینی ئەمساڵدا هەردوو هێرشبەر زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج و كاسانۆی فرۆشتووە و زۆر پێویستی بە پاتۆ دەبێت.
