تۆتنهام خۆی بۆ كڕینی دامیاو ئامادە كردووە
رۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشكرای كردووە كە شاندێكی تۆتنهام سەردانی بەرازیلی كردووە بۆ دەستپێكردنی دانووستانی راستەوخۆ لەبارەی كڕینی ئەو یاریزانەوە، دوای ئەوەی ئەندرێ ڤیلاش بواشی راهێنەر ویستی خۆی بۆ هێنانی پێشان داوە.
دامیاوی 23 ساڵ، لە هاوینی ئەمساڵدا لە ئینگلتەرا ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد كاتێك لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی لەندەن 2012 كرد و توانی 6 گۆڵ تۆمار بكات.
دانووستانی تۆتنهام بۆ كڕینی دامیاو دوای یەك رۆژ لە كڕینی ئیمانوێل ئەدیبایۆری هێرشبەری تۆگۆلی دێت لەلایەن ئەو یانەیەوە.
بواش دەیەوێ دووانەیەكی هێرشبەری بەهێز لە تیپەكەیدا دروست بكات دوای ئەوەی لویس ساها رۆیشت و جیرمین دیفۆش ئاستی وەك پێویست نییە.
