فرۆشتنی ڤان پێرسی و سۆنگ هەڵەی گەورە بوون
یانەی ئەرسناڵ لە هەفتەی پێشوودا رۆبن ڤان پێرسی هێرشبەر و كاپتنی فرۆشتە یانەی مانچستەر یونایتد، بەر لەوەی رێگە بە بەرشەلۆنە بدات ئەلیكسەندەر سۆنگی لێ بكڕێت.
بڕی پارەی دەستكەوتووی ئەرسناڵ لە فرۆشتنی ئەو دوو یاریزانە 39 ملیۆن پاوەند بوو.
ئیدواردۆ كە 3 وەرز یاری بۆ ئەرسناڵ كردووە پێی وایە فرۆشتنی ئەو یاریزانانە هەڵەی گەورە بوو، چونكە وەك ئەو دەڵێ "ئەوان یاریزانی لێهاتوو بوون لە وەرزی رابردوودا، هەرچەندە ئەرسناڵ توانایەكی هونەریی ئەوەندە گەورەی هەیە دەتوانێ شوێنیان پڕ بكاتەوە".
هێرشبەرە كرواتییەكە پێی وایە وێڕای ئەو فرۆشتنەش یانەی ئەرسناڵ هەر لە لوتكەدا دەمێنێتەوە.
هەروەها گوتی فرۆشتنی ئەو دووانە ئەگەرەكانی بەردەم یانەكە لە نازناوەكاندا كەمدەكاتەوە، وێڕای ئەوەش ئەرسناڵ تیپێكی گەورە و بەهێزی هەیە.
