ستی و سیلڤا ناكۆكییان هەیە

ستی و سیلڤا ناكۆكییان هەیە
رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی گوتی كارگێڕیی یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی هەوڵدەدات زۆرترین ماوە داڤید سیلڤای پلەی مەیكەری یانەكە لە ریزەكانی خۆیدا بهێڵێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی چەندین یانەی ئەوروپی ویستی خۆیان بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو یاریزانە ئیسپانییە پێشاندا.
سیلڤا تەنیا دوو وەرزی ماوە بەپێی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچستەر ستی و دوای ئەوە، یاریزانەكەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەتوانێ بچێتە ئەو یانەیەی دەیەوێ بەبێ ئەوەی چاوەڕێی رەزامەندی مانچستەر ستی بكات.
سیلڤا مووچەی هەفتانەی لە یانەی مانچستەر ستی 130 هەزار پاوەندە و هەرچەندە یانەكە ئامادەیە بڕێكی تر لە مووچەی ئەو یاریزانە زیاد بكات، بەڵام سیلڤا خۆی دەیەوێ مووچەی هەفتانەی ببێتە 200 هەزار پاوەند و بەوەش مووچەكەی یەكسان دەبێتەوە لەگەڵ هەریەك لە یایا تۆرێ و كارلۆس تێڤێز، بەڵام یانە ئینگلیزییەكە ئەو داوایە رەتدەكاتەوە چونكە دەیەوێ مووچەی یاریزانەكانی بەپێی لیستی دیاریكراوی یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپی بگونجێنێت.
Top