ڤیدیچ: هەست بە ترس ناكەین
ڤیدیچ گوتی یاریزانەكان ئاست و قەبارەی بێئومێدییەكە دەزانن، بەڵام هەمووان كۆكین لەسەر ئەوەی زیاتر ئارام بگرین و لە بەرامبەر گۆڵی تیپەكانی بەرامبەردا زیاتر خۆمان توند بكەین و لە یاری بەرامبەر فولهامدا بیسەلمێنین ئەوەی روویداوە تەنیا كەوتنێكی كاتی بووە.
ئەو بەرگریكەرە لە لێدوانی بۆ تەلەڤزیۆنی مانچستەر یونایتد گوتی هەموومان زەحمەتیی یارییەكە دەزانین، ئەوان پەنایان بردە بەر باشترین شێواز بۆ یاریكردنی خۆیان كە تۆپی درێژ بوو، بەڵام ئێمە باشتر یاریمان كرد، لەبەرئەوە ئەوە هیچ بێ ئومێدمان ناكات.
هەروەها روونیكردەوە كە یانەكەی ئەمساڵ لە وەرزی رابردوو باشتر دەردەكەوێت و ئەوەی روویدا تەنیا سەرەتایەكی خراپە و دواتر ئاراستەی شتەكان دەگۆڕێت.
