مۆراتی: كەس ئەستێرەیەكی وەك كاسانۆ رەت ناكاتەوە

مۆراتی: كەس ئەستێرەیەكی وەك كاسانۆ رەت ناكاتەوە
ماسیمۆ مۆراتی سەرۆكی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ئاشكرای كرد یانەكەی ویستێكی زۆری هەیە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەنتۆنیۆ كاسانۆی هێرشبەری یانەی میلان و روونیكردەوە كە ئەوان رازین بە گۆڕینەوەی كاسانۆ و پاتزینی هێرشبەری یانەكەیان.
ماسیمۆ گوتی تا ئێستا پێویستیمان بە جێبەجێكردن و رێكخستنی هەموو وردەكارییەكانی پرۆسەی گۆڕینەوەكەیە، بەڵام ئێمە بە ئارامییەوە كارەكە بەڕێ دەكەین، كێ هەیە حەز بە گرێبەستكردن لەگەڵ هێرشبەرێكی وەك ئەنتۆنیۆ كاسانۆدا نەكات.
كاسانۆ كە بە پیتەرپان ناسراوە پێشتر یاری بۆ یانەكانی رۆما و ریال مەدرید و سامپەدۆریا كردووە و سەركەوتوو بوو لە پێشەوایەتیكردنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ گەیشتنە یاری كۆتایی یۆرۆی 2012 بەر لەوەی بەرامبەر ئیسپانیا بدۆڕێت لە یاری كۆتاییدا.
كاسانۆ دوای رۆیشتنی زڵاتان و سیلڤا ویستی خۆی بۆ جێهێشتنی میلان ئاشكرا كردووە.
Top