لەوانەیە لە پێناوی ریال مەدریدا، مایكۆن لە ئینتەرمیلان یاخی بێت

لەوانەیە لە پێناوی ریال مەدریدا، مایكۆن لە ئینتەرمیلان یاخی بێت
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی نهێنی و لایەنە شاراوەكانی هەوڵی دۆگلاس مایكۆنی بەرگریكەری بەرازیلی بۆ چوونە ریزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشكرا كردووە.
بەپێی ئەو رۆژنامەیە مایكۆن بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاگاداركردووەتەوە كە دەیەوێ هەرچۆنێك بووە لە هاوینی ئەمساڵدا پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات.
رۆژنامەكە دەڵێ مایكۆن كە ئاشكرای كردووە نایەوێ وەرزێكی تر لە ئینتەرمیلان بمێنێتەوە و بۆ ئەوەش دەیەوێ سوود لە یاسای بوسمان وەربگرێت كە بەهۆیەوە رێگە دەدات بە هەر یاریزانێكی سەروو تەمەن 27 ساڵ ئەگەر 5 ساڵ لە یانەیەك بمێنێتەوە بچێتە یانەیەكی تر و ئەوە بە تەواوی بەسەر مایكۆندا جێبەجێ دەبێت بەو مەرجەی 2 ملیۆن دۆلار بداتە یانەكەی یەكەمی.
رۆژنامەكە دەڵێ بەرپرسانی یانە ئیتاڵییەكە لە مایكۆن نیگەرانن بەهۆی بیركردنەوەی بەو شێوەیە، چونكە هیچ شتێكیان لەدەست نایەت بۆ رێگرتن لە رۆیشتنی.
پێشتر سەرۆكی ئینتەرمیلان ئاشكرای كردبوو پێویستە ریال مەدرید 10 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ كڕینی مایكۆن.
Top