سنایدەر كاپتنی نوێی هەڵبژاردەی هۆڵەندایە
لویس ڤان گالی راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی هۆڵەندا ئاشكرای كرد كە ویسلی سنایدەری یاریزانی ناوەڕاستی هەڵبژاردەكەی بە كاپتنی نوێی هەڵبژاردەكە دەست نیشانكردووە و ئەو یاریزانە لە یەكەم یاری دۆستانەی هۆڵەندا لە ژێر سەرپەرشتی ڤان گالدا كە تێیدا هەڵبژاردەی هۆڵەندا یارییەكی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی بەلجیكا دەكات، نیشانەی كاپتنی هەڵدەگرێت.
یاریزانەكەی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی كە تەمەنی 28 ساڵە، تا ئێستا 87 یاری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا ئەنجامداوە.
گەورەترین درەوشانەوەی سنایدەر لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە قۆناخی هەشتی مۆندیالی 2010ی باشووری ئەفەریقا بوو كاتێك توانی دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەی بەرازیل بكات.
سنایدەر شوێنی مارك ڤان بۆملی كاپتنی پێشووی هەڵبژاردەكە دەگرێتەوە، كە ڤان گال بۆ یارییەكەی بەلجیكا بانگهێشتی نەكردووە.
