زێدان دەبێتە مامۆستای تایبەتی لاوانی ریال مەدرید

زێدان دەبێتە مامۆستای تایبەتی لاوانی ریال مەدرید
چوونە ریزی ئەكادیمیاكانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی خەونی هەموو منداڵێكە كە حەزی لە تۆپی پێ بێت، بەڵام كەمن ئەوانەی لەو خەونەدا سەركەوتن بەدەست دێنن.
ئەمساڵ چێژێكی تایبەت لە ئەكادیمیای پێگەیاندنی یاریزانانی ریال مەدرید هەستی پێدەكرێت، ئەمەش لەبەرئەوەی زینەدین زێدانی ئەفسانەی تۆپی پێی فەرەنسی و یاریزانی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەبێتە راهێنەری ئەو كەرتەی یاریزانانی یانەكە.
دوای سەركەوتنی تیپی دووەمی ریال مەدرید كە بە كاستیا ناسراوە لە پلەی سێی ئیسپانیاوە بۆ ریزی پلە دووی ئەو وڵاتە یانەكە بڕیاریدا بە پاداشتكردنی یاریزانانی ئەو تیپە بە دامەزراندنی ئەو یاریزانە بە مامۆستای تایبەت بۆیان.
زیزۆ راهێنەری تیپەكە نابێت، بەڵكە بە شێوەیەكی گشتی سەرپەرشتیاری یاریزانە لاوە تەمەن جیاوازەكانی هەموو یانەكە دەبێت و ئەوان فێری لێهاتوویی و هونەری تۆپی پێ دەكات.
كارەكانی زێدان بریتی دەبێت لە پێدانی وانەی تایبەت بە یاریزانانی ناوەڕاست و پلەی مەیكەر و هێرشبەرەكانی پشتەوەی تیپی دووەم و سێیەمی ریال مەدرید.
جێی باسە هەرسێ منداڵەكەی زیزۆ ئینزۆ و لۆكا و تیۆ لە تیپەكانی گەنجان و منداڵانی ریال مەدرید یاری دەكەن.
Top