باشترین یاریزانی ئەوروپا لە نێوان میسی و رۆناڵدۆ و ئینێستادا ماوەتەوە
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرای كردووە كە یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپی لیستی یاریزانە پاڵێوراوەكان بۆ بردنەوەی نازناوی باشترین یاریزانی ئەوروپای كورت كردووەتەوە لە نێوان هەریەك لە كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی ریال مەدرید و لیۆنێل میسی و ئەندرێس ئینێستای یاریزانانی بەرشەلۆنەدا.
وا بڕیارە ناوی براوەی ئەو خەڵاتە لە رۆژی 30ی ئەم مانگە لە ئاهەنگێكدا لە ئەمارەتی مۆناكۆی فەرەنسی ئاشكرا بكرێت.
رۆژنامەكە هەروەها ئاشكرای كردووە ناوی ئیكەر كاسیاس و ئەندریا پێرلۆ و چاڤی هێرناندێز دوا ناوە دوورخراوەكانی نێو لیستەكە بوون.
وەرزی پێشوو كە یەكەم وەرزی دابەشكردنی ئەو خەڵاتە بوو، لیۆنێل میسی ئەو خەڵاتەی بەدەستهێنا.
