فێرگسۆن داوا لە ڤینگەر دەكات ڤان پێرسی ئازاد بكات
رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی ئاشكرای كردووە كە ئەرسناڵ چاوەڕێی دەستەوارەیەكی باشتر دەكات لەوەی پێشتر لەلایەن مانچستەرەوە پێی گەیشتبوو بۆ كڕینی ڤان پێرسی تەمەن 29 ساڵ كە پێشتر ئاشكرای كردووە نایەوێ گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەرسناڵ نوێ بكاتەوە و دەیەوێ بچێتە یانەیەكی تر.
رۆژنامەكە دەڵێ مان یو گرێبەستەكەی خۆی بەرز دەكاتەوە بۆ كڕینی ڤان پێرسی بەڵام ئەو بڕە پێشنیاز كراوە ناگاتە 30 ملیۆن پاوەند وەك ئەوەی ئەرسناڵ دەیەوێ وكردوویەتیە مەرج بۆ فرۆشتنی ڤان پێرسی.
دەستەوارەی یەكەمی ئەرسناڵ لە 20 ملیۆن یۆرۆدا وەستاوەتەوە و ئەو بڕەپارەیەش لەلایەن ئەرسناڵەوە هۆكارێك نییە بۆ دەستهەڵگرتن لە هێرشبەرە هۆڵەندییەكە.
