جۆنسۆن لەگەڵ مانچینی بەشەڕ دێت و داوای رۆیشتن دەكات
چیرۆكەكە ئەوكات دەستی پێكرد كاتێك جۆنسۆن رەتیكردەوە رازی بێت بە بڕیاری مانچینی لە دوورخستنەوەی لە پێكهاتەی یانەكەی بۆ یارییەكەی چێڵسی و بەوەش ئەو یاریزانە گەڕایەوە سەر كورسی یەدەگ و دۆخەكە ئاڵۆزتر بوو كاتێك مانچینی ئەوی وەك یاریزانی یەدەگیش بەشداری پێنەكرد لە یارییەكەدا.
ئەو یاریزانە دوای یارییەكە لەگەڵ مانچینی بەشەڕ هات لەبەرچاوی یاریزانانی تری یانەكە و ئەوەش پێسبینی ئەوەی هێناوەتە ئاراوە كە راهێنەرە ئیتاڵییەكە بڕیاری فرۆشتنی بدات، بە تایبەت كە لە كاتی شەڕەكەدا جۆنسۆن خۆی داوای كردووە یان بكرێتە یاریزانی سەرەكی یان رێگەی رۆیشتنی پێ بدرێت.
