بیندتنەر دووبارە داوای رۆیشتن لە ئەرسناڵ دەكات
ئەرسناڵ لە هاوینی ئەمساڵدا هەردوو هێرشبەر لۆكاس پۆدۆڵسكی و ئۆلیڤێ جیرۆی كڕیوە و بەوەش هەلی یاریكردنی بیندتنەر زۆر كەمدەكاتەوە.
ئەو هێرشبەرە گوتی پێناچێ هەلی یاریكردنم لە ئەرسناڵ هەبێت، لەبەر ئەوە دەمەوێ لەو یانەیە بڕۆم و پەیوەندی بە یانەیەكی ترەوە بكەم.
هەروەها گوتی پێموایە یانەكە بەر لە داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان هەڵوێستی خۆی لەبارەی منەوە روندەكاتەوە، دەمەوێ ئەوە زوو رووبدات.
ئەو هێرشبەرە روونیكردەوە كە بۆچوونە هەر یانەیەكی تر هەندێك داواكاری هەیە و دەبێ جێبەجێ بكرێت.
