هۆلك دەڵێ پۆرتۆ جێدەهێڵم

هۆلك دەڵێ پۆرتۆ جێدەهێڵم
هۆلكی هێرشبەری هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی پۆرتۆی پورتوگالی ئاشكرای كردووە ئومێدی ئەوە دەكات لە هاوینی ئەمساڵدا پەیوەندی بە خولی ئیسپانی یان ئینگلیزییەوە بكات.
هۆلكی 26 ساڵ لە لێدوانی بۆ ئاژانسی لانسپرێسی بەرازیلی گوتی دەرگای رۆیشتنم لە یانەی پۆرتۆ بە كراوەیی هێشتووەتەوە، حەزم لە یاریكردنە لە ئینگلتەرا یان ئیسپانیا، لەبەرئەوەی دوو بەهێزترین خولی جیهانن.
هەروەها گوتی ئێستا باشترین كاتە بۆ ئەوەی پۆرتۆ جێبێڵم.
سەرچاوەكان پێشتر ئاماژەیان بەوەداوە كە یانەكانی چێڵسی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و ئینجی رووسی بایەخ بە كڕینی هۆلك دەدەن كە گرێبەستەكەی لەگەڵ پۆرتۆ تا 2016یە و سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی 100 ملیۆن یۆرۆیە.
هۆلك رۆڵێكی گەورەی هەبوو لە سەركەوتنی پۆرتۆ لە وەرزی رابردودا و پێشەوایەتی كرد بۆ بردنەوەی نازناوی خولی پورتوگالی 3 جار و جامی پورتوگال 3 جار و جامی سوپەری پورتوگالی 2 جار.
Top