مانچینی: رۆدوێل دەبێتە یاریزانی یەدەگ
دوێنێ یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی ئاشكرای كرد رازی بووە بە فرۆشتنی رۆدوێل بە یانەی مانچستەر ستی بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ.
مانچینی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان گوتی جاك رۆدوێل یاریزانێكی بەهێزی كەم تەمەنە، پێویستی بە سەرەتایەكی باش هەیە لەگەڵ ئێمە بۆ ئەوەی پەرە بە ئاستی خۆی بدات و ببێتە یاریزانێكی سەرەكی لە تیپەكەدا، پێم وایە هێشتا توانای زۆری هەیە بۆ ئەوەی زۆر زیاتر گەشە بكات و ئەگەر ئەوە بكات دەبێتە كۆڵەكەیەكی سەرەكی لە تیپەكەدا.
هەروەها گوتی من دڵخۆشم بەوەی توانیومانە بەهرەمەندێكی وا باش پەلكێشی لای خۆمان بكەین، ئەگەر لە هاویندا ئەو گرێبەستانە نەكەین كە پێویستیمان پێیانە، بێگومان كاریگەرییان لەسەر ئاستی تیپەكەمان دەبێت.
