ئینتەرمیلان والكۆتی كردووەتە ئامانج

ئینتەرمیلان والكۆتی كردووەتە ئامانج
تۆڕی سكای سپۆرتی ئینگلیزی ئاشكرای كردووە كارگێڕیی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی پلانی هەیە بۆ بەدەستهێنانی تیۆ والكۆتی یاریزانی یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی.
سكای ئاشكرای كردووە كە ئینتەر پێی وایە ئەو یاریزانە تەمەن 23 ساڵە دەتوانێ ئاستێكی تر بە تیپەكەی ببەخشێت، هەر بۆیە ئەوی خستووەتە نێو پلانەكانی خۆیەوە بۆ وەرزی داهاتوو، بە تایبەت كە ستراماچۆنی راهێنەری نوێی یانەكە بە ئاستی سەرسامە.
بەپێی ئەو تۆڕە ئینتەر دەستەوارەی خۆی بۆ كڕینی ئەو یاریزانە ئامادە كردووە و دەیەوێ دواجار بەهای ئەو یاریزانە لە بازاڕدا بزانێت.
سكای هەروەها دەڵێ چێڵسی و مانچستەر ستیش هەمان هەوڵیان هەیە و دەیانەوێ ئەو یاریزانە لاوە ببەنە ریزەكانی خۆیانەوە.
گرێبەستی تیۆ والكۆت لەگەڵ ئەرسناڵ لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا كۆتایی دێت.
Top