نووری شاهین روو لە میلان دەكات

نووری شاهین روو لە میلان دەكات
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە كە فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەڵێنی بە ئەدریانۆ گالیانی داوە ئاسانكاری بكات بۆ چوونی نووری شاهینی یاریزانی یانەكەی بە شێوەی خواستن بۆ یانەی میلان.
رۆژنامەكە دەڵێ لە كۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو كەسایەتییەدا لە ئەمەریكا، پێرێز بەڵێنی داوە ئاسانكاری بۆ چوونی شاهین بۆ میلان بكات بۆ ماوەی وەرزێك.
رۆژنامەكە دەڵێ دوور نییە خواستنی شاهین و كڕینی كاكا رێكەوتنی نێوان هەردوو یانە بێت و ئەوەش ئاسانكاری بۆ ریال مەدرید دەكات بۆ ئەوەی لۆكا مۆدریچی كرواتی بباتە ریزەكانی خۆیەوە.
میلان هەروەها ئاشكرای كردووە كە ویستی هەیە بۆ بردنی لاسانا دیاراش چ بە شێوەی خواستن یان كڕینی یەكجاری.
پێشتر یانەكانی ئەرسناڵ و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ویستی خۆیان بۆ بردنی شاهین بۆ ماوەی وەرزێك بۆ ریزەكانی خۆیان ئاشكرا كردبوو.
Top