بەرازیلییەكان داوای گەڕانەوەی سكۆلاری دەكەن

بەرازیلییەكان داوای گەڕانەوەی سكۆلاری دەكەن
دۆڕانی هەلی بەدەستهێنانی میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی لەندەنی 2012 هاندەرانی هەڵبژاردەی بەرازیلی بە شێوەیەك نیگەران كردووە كە داوای گەڕانەوەی لویس فیلیپی سكۆلاری دەكەن بۆ راهێنانی سامپا.
هەڵبژاردەی بەرازیل سەركەوتوونەبوو لە بەدەستهێنانی میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیاد لە ژێر سەرپەرشتی مانۆ مینیزێسی راهێنەردا دوای ئەوەی لە یاری كۆتایی تۆپی پێدا لە ئۆڵۆمپیادی لەندەن 2-1 بە هەڵبژاردەی مەكسیك دۆڕا.
رۆژنامەی تیر سیرۆ تیمپی بەرازیلی ئاشكرای كردووە یەكێتیی تۆپی پێی بەرازیل لە ئەگەری پەنا بردنەوە بەر سكۆلاری پاڵەوانی مۆندیالی 2002 دەكاتەوە دوای ئەوەی مینیزێس كەلە دوای رۆیشتنی دۆنگاوە لە مۆندیالی 2010 پۆستی مەشقی هەڵبژاردەكەی وەرگرت و ئاستی هەڵبژاردەكە بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی.
سكۆلاری كە پێشتر راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی پورتوگال بووە، متمانەیەكی زۆری بەخۆی پێشانداوە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی هەڵبژاردەی بەرازیل بەر لە 2013.
رۆژنامەكان دووپاتی ئەوە دەكەنەوە كە جیا لە سكۆلاری یەكێتیی تۆپی پێی بەرازیل لە ئەگەری پێدانی ئەركی مەشقی هەڵبژاردەكە بە پیپ گواردیۆلای راهێنەری پێشووی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەكۆڵنەوە.
Top