یانەی زینیتی رووسی داوای برباتۆڤ دەكات

یانەی زینیتی رووسی داوای برباتۆڤ دەكات
تا ئێستا یانەی زینیت سانپترسپۆرگی رووسی داوای دیمیتار برباتۆڤی هێرشبەری بولگاری دەكات.
تۆڕی سكای سپۆرتی ئینگلیزی ئاشكرای كردووە بەرپرسانی یانە رووسییەكە ویستی خۆیان بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو هێرشبەرەی مانچستەر یونایتد دەربڕیوە.
بەپێی تۆڕەكە، یانە رووسییەكە ئامادەیە 7 ملیۆن یۆرۆ بە كڕینی برباتۆڤ بدات، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی مانچستەر یونایتد رای خۆیان لەو بارەیەوە ئاشكرای نەكردووە.
برباتۆڤ لە وەرزی رابردوودا زۆرینەی كات لەسەر كورسی یەدەگی مانچستەر یونایتد بوو و فێرگسۆنی راهێنەری یانەكە بە شێوەی سەرەكی پشتی پێنابەستێت.
برباتۆڤ لای خۆیەوە ئاشكرای كردووە كە نایەوێ وەرزێكی تریش لەسەر كورسی یەدەگ بەسەر ببات و دەیەوێ بچێتە یانەیەكی نوێ بۆ ئەوەی بە باشی یاری بكات.
Top