چێڵسی بە 35 ملیۆن داوای كاڤانی دەكات
رۆبەرتۆ دی ماتیۆی راهێنەری چێڵسی دەخوازێ گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێكی بە توانادا بكات بۆ شوێنگرتنەوەی هەردوو هێرشبەر دیدێ درۆگبا و سالمۆن كالۆ كە لە هاوینی ئەمساڵدا یانەكەیان جێهێشت.
رۆژنامە ئینگلیزییەكە دووپاتی كردووەتەوە كە كارگێڕیی یانەی بلووز 35 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی كاڤانی داناوە و دەیەوێ بە خێراترین كات كڕینەكە كۆتایی پێ بێنێت.
پێشتر سەرۆكی یانەی ناپۆلی ئاشكرای كردبوو كە نرخی كاڤانی 100 ملیۆن یۆرۆیە و هەر كەسێك بیر لە كڕینی بكاتەوە، دەبێ ئەو پارەیە بخاتە سەر مێز.
