شڤانشتایگەر چاك دەبێتەوە

شڤانشتایگەر چاك دەبێتەوە
یۆب هاینكسی راهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هەواڵێكی خۆشی سەبارەت بە چاكبوونەوەی باستیان شڤانشتایگەری یاریزانی یانەكەی لەلایەن تیمی پزیشكانەوە پێگەیشت.
ئەو یاریزانە ئەڵمانییە هەفتەی پێشوو تووشی پێكان هات لە كاتی بەشداریكردنی لە یارییەكانی جامی تۆتاڵ.
مەترسی زۆرە شڤاینی بەشداری یاری جامی سوپەری ئەڵمانی نەكات كە سبەی یەكشەمە هەردوو یانەی برووسیا دۆرتمۆند و بایرن میونشن كۆدەكاتەوە.
بەپێی سەرچاوەكان شڤانشتایگەر هێشتا هەلی ئەوەی لەبەردەمدا ماوە بەشداری لە یارییەكەی سبەیدا بكات، دوای ئەوەی لە پێكانەكەی چاكبووەتەوە.
هاینكس لە لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان گوتی لە چەند رۆژی رابردوودا هەوڵێكی زۆریدا بۆ ئەوەی چاك ببێتەوە و بەشدار لە یارییەكەی سبەیدا بكات، چونكە پێكانەكەی مەترسیدار نەبوو و ئێستا هەست بە ئازار ناكات.
هەروەها گوتی چاوەڕێ دەكەین بزانین ئەو چی لێدێت و تا چەند توانای بەشدار لە یاری جامی سوپەردا هەیە.
Top