ئۆڵۆمپیادی لەندەن قازانجێكی خەیاڵی دەداتە كۆمپانیای ئەدیداس
هێربەرت هاینزی ئەندامی كۆمپانیاكە گوتی بەرهەمەكانی ئەدیداس لەبەر زۆرینەی وەرزشوانە بەشدارەكانی یارییەكاندا بوو.
هەروەها دووپاتی كردەوە كە ساڵی 2012 ژمارەیەكی پێوانەیی لە فرۆشتنی جلوبەرگە بەرهەمهێنراوەكانی كۆمپانیاكە بەخۆوە دەبینێت لە بەریتانیا، چونكە رێژەكەی 24 لەسەد لە 6 مانگی یەكەمی ساڵدا زیادی كردووە.
بە بەراورد بە خولی پەیجینی 2008 داهاتەكانی كۆمپانیاكە لە ئۆڵۆمپیادی ئەمجارەدا بە رێژەی 250 لەسەد زیادی كردووە.
بە هەمان شێوە فرۆشەكانی كۆمپانیاكە لە كیشوەرەكانی ئەوروپا و ئەمەریكای باكوور و ئاسیا زیادی كردووە و قازانجەكانی گەیشتووەتە 455 ملیۆن یۆرۆ لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بە زیادبوونی رێژەی 30 لەسەد بە بەراورد بە قازانجەكانی كۆمپانیاكە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا.
