كەركوكییەكان كۆنتڕۆڵی زۆرانبازی كوردستانیان كرد
لە هۆڵی داخراوی یانەی وەرزشی ئارارات لە هاوینەهەواری پیرمام ، بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی زۆرانبازی كوردستان وبەهاوكاری لقی هەولێری یەكێتەكە پاڵەوانێتی زۆرانبازی یانەكانی كوردستان بۆماوەی سێ رۆژ بەڕێوە چوو ، 16یانەی شارەكانی كوردستان لە هەردوو ئاستی رۆمانی و ئازاد ململانێیان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتەكە لە ئاستی پێشكەوتوان بۆكوڕان ، لە پاڵەوانێتیەكەشدا یاریزانانی بەشداری بووی یانەكان توانیان ئاستێكی بەرزی یاری زۆرانبازی لە كوردستان پێشكەش بكەن ، ئەنجامی كۆتایش بەمشێوەی خوارەوە بوو.
زۆرانبازی ئازاد
1-یانەی سەورە 69خاڵ
2-یانەی ئارارات 64خاڵ
3-یانەی خاك 55خاڵ
3-یانەی بابا گوڕگوڕ 55خاڵ
زۆرانبازی رۆمانی
1-یانەی كەیوان 68خاڵ
2-ئاڵتون كۆپری 62خاڵ
3-یانەی سۆلاڤی نوێ 61خاڵ
3-یانەی شۆریجە 61خاڵ
