نیمار: میسی و بۆڵت خاوەنی یەك جۆرە بەهرەن

نیمار: میسی و بۆڵت خاوەنی یەك جۆرە بەهرەن
نیماری هێرشبەری هەڵبژاردەی بەرازیل گوتی بەهرەی لیۆنێل میسی وەك باشترین یاریزانی تۆپی پێ، هاوشێوەی بەهرەی یۆسین بۆڵتی راكەری جامایكییە كە خێراترین پیاوی جیهانە.
نیمار گوتی كەسایەتی و وەرزشكردنی هەردوو یاریزان سەرنجم رادەكێشێت و بە ئاستیان سەرسامم.
بەهرەمەندە بەرازیلییەكە كە ئێستا لە لەندەن لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل بەشداری ئۆڵۆمپیادی 2012 دەكات، گوتی یۆسین بۆڵت و میسی مەزنترین وەرزشوانی ئێستای جیهانن، من میسیم لە هەمووان زیاتر خۆشدەوێت، هەرچەندە سەرسامم بە نایابیی چاڤی و سیحی ئینێستا و توانا و لێهاتوویی كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
هەروەها گوتی كاتێك گۆڵەكانی میسی دەبینم، دەزانم من زۆر شتم ماوە بۆ ئەوەی بیكەم تا بگەمە ئاستی ئەو یاریزانە.
نیمار پێشەوایەتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی بەرازیلی كرد بۆ سەركەوتن بۆ یاری كۆتایی پاڵەوانیەتییەكە كە بڕیارە شەمەی داهاتوو لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی مەكسیك و بەرازیل بەڕێوەبچێت.
Top