گالیانی لە نیویۆرك هەوڵی كڕینەوەی كاكا دەدات
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرای كردووە كە ئەدریانۆ گالیانی جێگری سەرۆكی یانەی میلان، دەیەوێ چاوی بە فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی ریال مەدرید بكەوێت بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنووسی كاكا.
رۆژنامەكە ئاشكرای كردوە كە بنەمای دانووستانەكان روون بووەتەوە، دوای ئەوەی ریال مەدرید ئاشكرای كردووە كاكا بە شێوەی خواستن بە هیچ تیپێك نادات و تاكە رێگە بۆ بەدەستهێنانی كاكا كڕینیەتی بە تایبەت كە نرخەكەی 30 ملیۆن یۆرۆیە و پێناچێ ریال مەدرید لەو پارەیە هیچ داشكاندنێك بكات.
جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری ریال مەدرید پشت بەكاكا نابەستێت بە شێوەی سەرەكی لە وەرزی داهاتوودا و ئەو رۆژنامەیە ئاشكرای كردووە رۆیشتنی ئەو یاریزانە بەرازیلییە، هاتنی لۆكا مۆدریچ ئاسان بۆ ریال مەدرید ئاسان دەكات.
