گۆمێز نەشتەرگەری ئەنجام دەدات
یانەكە ئاشكرای كردووە كە یاریزانەكە پێویستی بە نەشتەرگەرییە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیەی لە پاژنەی راستیدا هەیەتی.
ماتیاس سامەری بەڕێوەبەری وەرزشی لە یانەكە گوتی ئەو هەست بە كێشە دەكات لە كاتی یاریكردندا. پێویستی بەوە هەیە نەشتەرگەری بكات و دوای ئەوە دەزانین ئەو بۆ ماوەی چەند رۆژ لە یاریگا دوور دەكەوێتەوە.
یانەی بایرن میونشن سەرئێشەیەكی زۆری بەهۆی پێكرانی یاریزانەكانیەوە تووشهاتووە و چەندین یاریزانی یانەكە كێشەیان هەیە، لەوانەش دیڤید ئالابا و رافینها كە بۆ ماوەی درێژە لە یاریكردن دادەبڕێن، لەگەڵ دیگۆ كۆتینیۆ كە تووشی شكانی ئێسكی قاچی بووە، ئەمە جیا لە كلاودیۆ پیزارۆ و فرانك ریبیری و باستیان شڤانشتایگەر كە توانای جەستەییان تەواو نییە.
