ئەرسناڵ و مەلەگە لەسەر گواستنەوەی كازۆرلا رێكەوتوون

ئەرسناڵ و مەلەگە لەسەر گواستنەوەی كازۆرلا رێكەوتوون
یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی لەگەڵ یانەی مەلەگەی ئیسپانی رێكەوتووە بۆ گواستنەوەی سانتی كازۆرلای یاریزانی یانە ئیسپانییەكە بۆ ریزەكانی خۆی.
ئاژانسی دەنگوباسی ئیسپانی ئاشكرای كردووە كە كازۆرلا چووەتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بۆ ئەوەی دوا وردەكارییەكانی گواستنەوەكەی بۆ ئەرسناڵ كۆتایی پێ بێنێت، بەڵام تا ئێستا ماوەی گرێبەست و بڕەكەی دیارینەكراوە.
كازۆرلا یەكەی مەشقی یاریزانانی مەلەگەی جێهێشت لە پێناو چوونە پایتەختی بەریتانیا لە كاتێكدا ئەو یاریزانە ئومێدی دەرچوون لە پشكنینی پزیشكی و ئیمزاكردنی گرێبەستەكەی دەكات.
كازۆرلا كە بە یەكێك لە یاریزانە باشەكانی هێڵی ناوەڕاست دادەنرێت، هاوینی رابردوو بە بڕی 19 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ڤیاریالەوە چووە یانەی مەلەگە، لە كاتێكدا ئەرسناڵ لە یەكەم دەستەوارەی خۆیدا بۆ كڕینی، بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی داناوە.
Top