مۆرینۆ: یان مۆدریچ یان هیچ

مۆرینۆ: یان مۆدریچ یان هیچ
جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی سوورە لەسەر كڕینی لۆكا مۆدریچی یاریزانی یانەی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی و هیچ یاریزانێكی تری وەك جێگرەوەی ئەو ناوێت.
وێڕای هەوڵی زۆری ریال مەدرید بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ لۆكا مۆدریچ، بەڵام ئەو یانەیە لە هەوڵەكانیدا سەركەوتوو نەبووە، چونكە یانە ئینگلیزییەكە داوای 40 ملیۆن پاوەند دەكات.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاماژەی بەوەداوە كە مۆرینۆ رازی نییە یاریزانێكی تر لە بری مۆدریچ بكڕێت، وەك ئەوەی دەگوترێ ویسلی سنایدەر بە یاریزانێكی باش دادەنرێ بۆ ئەو ئەركەی مۆرینۆ بە نیازە بە مۆدریچی بدات.
رۆژنامەكە روونیكردووەتەوە مۆرینۆ بە بەرپرسانی ریال مەدریدی راگەیاندووە كە هیچ یاریزانێكی وەك جێگرەوەی مۆدریچ ناوێت.
دانێل لیڤی سەرۆكی تۆتنهام لەسەرەتای هاوینەوە ئاشكرای كردووە كە تەنیا 40 ملیۆن پاوەند مۆدریچ دەباتە دەرەوەی تۆتنهام، لە كاتێكدا ریال مەدرید تا ئێستا 30 ملیۆنی داوە.
Top