كچانی سۆلاف پاڵەوانی كەركوكن لە تایكواندۆ

كچانی سۆلاف پاڵەوانی كەركوكن لە تایكواندۆ
بەسەرپەرشتی لقی كەركووكی یەكێتی تایكۆاندۆ ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی 19/7 لە یانەی ئەرمەن كۆتایی بە پاڵەوانێتی تایكواندۆی كچانی یانەكانی كەركوك هات كە تێدا هەریەك لە یانەكانی (سۆلاف، فەتاتی كەركووك و خاك، كەیوان، سۆلافی نوێ) بەشداربوون و ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە بەم شێوەیە بوو:
لەسەر ئاستی پێشكەوتوان:
1- یانەی سۆلاف 21 خاڵ، 2- یانەی كەیوان 16 خاڵ، 3-یانەی خاك 11 خاڵ
لەسەر ئاستی لاوان:
1- یانەی فەتاتی كەركوك 27خاڵ، 2-یانەی خاك 18 خاڵ، 3-یانەی سۆلافی نوێ 14 خاڵ
Top