لە هۆڵی پێشمەرگە یاری كۆتایی خولی بالەی یانە بژاردەكانی كوردستان لەنێوان هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر بەڕێوەچوو، پێش ئەم یارییە كە یانەی پێشمەرگە نازناوەكەی لە بەرژەوەندیی خۆی یەكلایی كردبۆوە و یانەی هەولێریش پلەی دووەمی مسۆگەر كردبوو بۆیە ئەم یارییە زیاتر وەك یاری دۆستانە وابوو، بەڵام هەر لە سەرەتاوە یارییەكە بە ئاستی بەرزی یاریزانانی هەردوو یانە دەستی پێكرد، گێمی یەكەم یاریزانانی یانەی پێشمەرگە باشتر یارییان كردو توانیان ئەم گێمە بە (25، 18) خاڵ لە بەرژەوەندیی خۆیان كۆتایی پێبهێنن، گێمی دووەم لە سەرەتاوە یانەی پێشمەرگە باشتر یاری كردو توانی تاڕادەیەكی زۆر لە خاڵدا پێشڕەوی بكات، بەڵام هەر زوو یانەی هەولێر ڕیزەكانی ڕێكخستەوەو بەهۆی لێهاتوویی هێڵی هێرشبەریانەوە ئەنجامەكەیان یەكسان كردەوە، بەڵام لە دواساتدا تووشی شكست هاتن بە ئەنجامی (29، 27) خاڵ، گێمی سێیەم یانەی هەولێر هەوڵی گەڕانەوەی دا، بەڵام بەهێزی یانەی پێشمەرگە ڕێگر بوو لەمەو دواجار یانەی پێشمەرگە ئەم گێمەشی بە ئەنجامی (25، 21) خاڵ بردەوە و یارییەكەی بە (3) گێمی بێبەرامبەر لە سوودی خۆی كۆتایی پێهێنا، دواتر لە مەراسمێكدا میوانەكان خەڵاتی یانەكانی یەكەم تا سێیەمی خولەكەیان كرد بەمەش یانەی پێشمەرگە توانی بۆ پێنجەم جار لەسەر یەك ببێتە پاڵەوانی كوردستان لە یاری بالە.