مانچستەر سیتی مووچەی دێڤید سیلڤا بەرزدەكاتەوە
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەكان و دەزگاكانی راگەیاندنی بەریتانیا بەم بۆندە تازەیە یاریزان دێڤید سیلڤا دێتە ریزی ئەو یاریزانانە كە زۆرترین مووچە لە خولی ئینگلتەرا وەردەگرن وەك یاریزانی ئەرژەنتینی كارلۆس تیڤیز و یاریزانی ئیڤواری یایا تۆرێ . لەلایەن خۆیەوە یاریزان دێڤید سیلڤا پێشتر رایگەیاندبوو كەئەو دەزانێت یانەی مانچستەر سیتی دەیەوێ لە تیپەكەیان بەردەوام بێت، سیلڤا گوتی : من دەزانم یانەی مانچستەر سیتی هەوڵی ئەوە دەدەن كە لە گەڵیان بەردەوام بم و بۆندێكی تازەیان پێشكەش كردم لە كۆتایی وەرزی رابردوو، من ئێستا هێمنم و دەمەوێ بەردەوام بم، من لەو كاتەی یانەی ڤالانسیام جێهێشت هەوڵ دەدەم باشترین ئاست لە خولی ئینگلتەرا پێشكەش بكەم و نازناوەكە ببەمەوە .
