دانیال ئەلڤێس: بێ دەنگیی بەرشلۆنە تووڕەی كردم

دانیال ئەلڤێس: بێ دەنگیی بەرشلۆنە تووڕەی كردم
یاریزانی هێلی بەرگری بەرازیلی دانیال ئەلڤێس ناڕەزایی خۆی دەڕبڕی لە بێ دەنگیی یانەی بەرشلۆنە لە بەرامبەر ئەو هەواڵانەی كە باسی رۆیشتنی دەكرد و كاردانەوەكەی بە نەگەتیڤانە وەسفكرد، هەندێك لە رۆژنامەكان هەواڵی نزیكبونەوەی رۆیشتنی یاریزان ئەلڤێس لە یانەی بەرشلۆنە بڵاوكردەوە چونكە ناكۆكی لەگەڵ دەستەی كارگێڕی هەیە، ئەلڤێس لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەم هەوڵانەی رەتكردەوە و گوتی : من لە بەرشلۆنە دەمێنمەوە، بەڵام كاردانەوەی یانەی بەرشلۆنە سەبارەت بەم هەواڵانە نەگیتیڤانە بوو، بەراستی بێ ئومێدی كردم، هیچ كەسێك بە دیارنەكەوت بۆ ئەوەی ئەم هەواڵە رەت بكەنەوە وەك ئەوەی من یاریزانی ئەم تیپە نەبم .
هەروەها ئەلڤێس گوتی : هەوڵ دەدەم رەزامەندی و متمانەی هاندەرانی بەرشلۆنە وەربگرمەوە كە پێیان وایە ئاستم هاتۆتە خوارەوە چونكە هیوای سەركەوتن ماوە، من نامەوێ رۆژێك بەرشلۆنە بەجێبهێلم و لە دوای من بڵێن هیچی پێشكەش بە یانەكە نەكردووە .
لە لایەكی دیكەوە دانیال ئەلڤێس جارێكی دیكە ستایشی ئاستی یاریزان لیۆنیل میسی كردەوە و بە باشترین یاریزانی جیهانی دانا و دووپاتیكردەوە كە میسی لەگەڵ هیچ یاریزانێك بەراورد ناكرێت و هیوای ئەوەی خواست یاریزانی بەرازیلی نیمار داسیلڤا پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنە بكات و گوتی : هیوادارم نیمار لەگەڵمان بێت لە یانەی بەرشلۆنە، دەمەوێ میسی و نیمار بەیەكەوە لە هێلی هێرشبەری بەرشلۆنە ببینم.
Top