گیگز بە تەمەنترین یاریزانە لە مێژووی ئۆڵۆمپیاددا گۆڵ تۆمار بكات
یاریزانەكەی مانچستەر یونایتد سەركەوتوو بوو لە تۆماركردنی گۆڵێك بەسەر لە هەڵبژاردەی ئیمارات لە خولەكی 16ی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردە و بەوەش ژمارەی پێوانەیی پێشووی گەورەترین گۆڵكەری ئۆڵۆمپیادی لە حسێن حیجازی میسری سەندەوە كە ساڵی 1924 لە پاریس تۆماری كردبوو.
كاپتنی هەڵبژاردەی بەریتانیا خۆشحاڵی خۆی بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە و سەركەوتنی هەڵبژاردەی بەریتانیا بۆ قۆناخی دووەمی یارییەكانی تۆپی پێ دەربڕی و هیوای خواست ئەوان ببنە خاوەنی میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادەكە.
