فیلیپس تاكە وەرزشوانە 19 ملوانكەی ئۆڵۆمپیاد دەباتەوە
دوای دۆڕانی چاوەڕێ نەكراوی لە پێشبڕكێی 200 مەتر پەپولە بەر لە كاژێرێك كە پلەی دووەمی تێدا بەدەستهێنا و میدالیای زیوی بردەوە، توانی ژمارەی پێوانەیی پێشوو كە بەناوی لاریسا لاتینیای رووسییە بشكێنێت كە پێشتر 18 میدالیای لە خولی یارییە ئۆڵۆمپییەكاندا بەدەست هێناوە.
ئەمە میدالیای زێڕی ژمارە 15ی فلیپسە و یەكەمین زێڕی ئۆڵۆمپیادی لەندەنە و پێشتر دوو زیو و دوو برۆنزیشی بەدەستهێناوە.
فیلیپسی تەمەن 27 ساڵ پێشتر لە ئۆڵۆمپیادی ئەسینا 6 میدالیا و لە ئۆڵۆمپیادی پەیجین 8 میدالیای بەدەستهێناوە.
