سەرۆكی ئینتەرمیلان: مایكۆن دەچێتە ریال مەدرید

سەرۆكی ئینتەرمیلان: مایكۆن دەچێتە ریال مەدرید
ماسیمۆ مۆراتی سەرۆكی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دانیبەوەدانا كە دۆگلاس مایكۆنی بەرگریكەری یانەكەی لە چوونە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نزیكە.
پێشتر سەرچاوەكان ئاشكرایان كردبوو كە مایكۆن دەیەوێ جارێكی تر بچێتەوە ژێر دەستی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری ریال مەدرید و بۆ ئەوەش داوای رۆیشتنی لە یانەكەی كردووە.
لە دوو وەرزی رابردوودا مۆرینۆ داوای گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو بەرگریكەرە بەرازیلییەی كرد، بەڵام یانەكەی رازی نەبوو بە فرۆشتنی.
رۆژنامەی رای سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە كە مۆراتی سەرۆكی ئینتەر گوتویەتی مایكۆن بە رێژەی 60 لەسەد لە وەرزی نوێدا لە دەرەوەی ئینتەرمیلان دەبێت و ئاشكراشی كردووە كە مایكۆن خۆی دەیەوێ بچێتە ریال مەدرید و هەر ئەوەش رووگەی ئەو دەبێت.
Top