كوردستان تووشى يةكةم شكست هات

كوردستان تووشى يةكةم شكست هات
گولان: كارزان كانەبی-یادگار محەمەد

یارییەكانی ڤیستڤاڵی تۆپی پێ‌ ی ووڵاتی نەرویژ (نۆروای كاپ) درێژەی هەیە كە لە ناوچەی (ئیكە بێرگ) بەرێوەدەچێت ، لە سێهەم رۆژی پاڵەوانێتییەكەداو لە یارییەكی كۆمەڵەی (16) كە دوا یاری بوو ئەنجامی دا هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی كوردستان لەگەڵ تیپی (لۆرنسكوك) بەیەكگەیشتن ، هەردوولا لە یارییەكانی رابردوویاندا خاوەنی (4) خاڵ بوون بۆیە بۆ پێشەنگی كۆمەڵەكە هەوڵیان دەدا ، گێمی یەكەم یاریزانانی هەردوو تیپ كێبركێیان دەكرد لەسەر كۆنترۆڵ كردنی ناوەراستی یاریگا كە لەوێوە هێرشیان بنیات دەنا بۆ سەر گۆڵی یەكتر چەند هەلێك بۆ یاریزانان دروست بوو بەڵام سوودیان لێوەرنەگیرا ئەم گێمە بەبێ‌ گۆڵ كۆتایی هات ، گێمی دووەم یارییەكە ململانێ‌ ی زیاتری بەخۆوە بینی بەوەی هەوڵی زۆر دەدرا تاوەكو گۆڵی پێشكەوتن تۆماربكرێت ، هەڵبژاردەی كوردستان چەندین گۆرانكاری لە تیپەكەدا ئەنجامدا بەمەبەستی سەرلەنوێ‌ پێداكردنەوەی هێز بە رۆحی تیپەكەدا بەڵام ماندووبوون بە یاریزانەكانەوە دیاربوو ئەمەش وای كرد كە نەتوانن هەل بۆ تۆماركردنی گۆڵ دروست بكەن ، پێش تەواو بوونی یارییەكە بە (5) دەقیقە ناوبژیوان لێدانێكی راستەوخۆی بۆ تیپی لۆرنسكوك هەژمارد كرد و لە جێ‌ بەجێ‌ كردنیدا (ماتیاس) توانی گۆڵی پێشكەوتنی یارییەكە تۆماربكات ، دوای ئەم گۆڵە یاریزانانی كوردستان كەوتنە خۆو ریزەكانیان رێكخستەوە و چەند هێرشێكیان برد لە دەقیقەی (58) و بەهۆی ئەوەی توندوتیژی كرا ناوبژیوان فیكەی پەنالتی بۆ كوردستان هەژمارد كرد بەڵام (ئەحمەد غەریب) نەیتوانی سەركەوتوو بێت لە جێ‌ بەجێ‌ كردنیدا و هەلێكی زۆر ئاسانی بۆ یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكە لە دەستدا و یارییەكە بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە سوودی (لۆرنسكوك) كۆتایی هات بەمەش هەڵبژاردەی كوردستان تووشی یەكەم شكست هات لە خولەكەدا بەڵام ئەم شكستە رێگر نەبوو لە سەركەوتنی هەڵبژاردەكە بۆ قۆناغی (32) كە بە پلەی دووەمی كۆمەڵەكەی لە دوای تیپی (لۆرنسكوك) سەركەوتنی بۆ ئەو قۆناغە دەستەبەركرد .
Top