سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا: ئەوانەی رەخنە لە ئاهەنگی كردنەوەی ئۆڵۆمپیاد دەگرن، بێ مێشكن

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا: ئەوانەی رەخنە لە ئاهەنگی كردنەوەی ئۆڵۆمپیاد دەگرن، بێ مێشكن
دیڤید كامیرۆنی سەرۆكی حكوومەتی بەریتانیا، رەخنەی لە رەخنەگرانی ئاهەنگی كردنەوەی ئۆڵۆمپیادی لەندەن 2012 گرت و گوتی ئەوانە بێ مێشكن.
پێشتر ئیدان بیرلی ئەندام پەرلەمانی توندڕەوی بەریتانی لەسەر تۆڕی تویتەر رەخنەی لە ئاهەنگی كردنەوەی خولی یارییە ئۆڵۆمپییەكانی لەندەن گرت كە 33 ملیۆن یۆرۆی تێچووە و دانی بۆیلی دەرهێنەری بەناوبانگی سینەمای سەرپەرشتی كردووە و گوتی "ئەوە ئاهەنگێكی چەپڕەوانەی فرە كولتوور بوو".
كامیرۆن لە كاتێكدا بەڕێوەبوو بەرەو گوندی ئۆڵۆمپی بۆ بینینی یەكێك لە پێشبڕكێكانی ئۆڵۆمپیادەكە لە نێو میترۆدا گوتی ئەوانە هەڵەیان كردووە، ئەوەی رەخنە لە ئاهەنگەكە دەگرێت ژمارەیەك كەسی بێ مێشكن.
كامیرۆن پێی وایە ئەو ئاهەنگەی كە 3 كاژێری خایاند سەرنجڕاكێش و نایاب بوو و رەنگدانەوەی جوانی مێژوو و كولتووری بەریتانیا بوو بەبێ ئەوەی ئاوڕ لەلایەنی سیاسی بداتەوە.
Top