سەفین كانەبی : ئاڵای پیرۆزی كوردستان شان بە شانی ئاڵای ووڵاتانی بەشداربوو بەرزدەكرێتەوە

سەفین كانەبی : ئاڵای پیرۆزی كوردستان شان بە شانی ئاڵای ووڵاتانی بەشداربوو بەرزدەكرێتەوە
گوڵان: كارزان كانەبی-یادگارمحەمەد

سەبارەت بەو دەنگۆو لێدوانانەی كە گوایە ئاڵای پیرۆزی كوردستان شان بەشانی ئاڵای ووڵاتانی بەشداربوو هەڵناكرێت (سەفین كانەبی) سەرۆكی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێ‌ ی كوردستان لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژەوە رایگەیاند (پێش ئەوەی پاڵەوانێتی ڤیستڤاڵی نۆروای كاپ بەرێوەبچێت و وە هەر لە سەرەتایی دەستپێكردنی یارییەكانیشەوە مەرجی بەشداربوونی هەڵبژاردەكەمان ئەوەبوو كە ئاڵای پیرۆزی كوردستان شان بەشانی ئاڵای ووڵاتانی تر لە پاڵەوانێتییەكەدا هەڵبكرێت و بشەكێتەوە شكور بۆخودا توانیمان ئەو بەڵێنە لە سەرپەرشتیارانی پاڵەوانێتییەكە وەربگرین و بریارە سبەینێ‌ لە گۆرەپانی پاڵەوانێتییەكە لە ناوچەی ئیكە بێرگ ئاڵای پیرۆزی كوردستان بشەكێتەوە) ، جێ‌ ی ئاماژەیە لە پاڵەوانێتی ئەمساڵی نۆروای كاپدا (54) ووڵاتی جیاواز لەسەرتاسەری جیهانەوە بەشداریان لەم ڤیستڤاڵەدا كردووە بۆ یەكەم جارە ئاڵای هەرێمێك كە وەك دەوڵەت لە جیهاندا نەناسراوە لە پاڵەوانێتییەكەدا هەڵدەكرێت ، جامی نۆروای كاپ یەكێتی تۆپی پێ‌ ی نەرویژ ساڵانە رێكی دەخات و لە ساڵی (1972) تا ئێستا بەردەوامە .
Top