كاسیاس: ریال مەدرید لەسەر هەق بوو كاتێك شەڕێكی زۆری بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ مۆرینۆدا كرد
كاسیاس كە ئێستا بە هاوبەشی هاوڕێكانی لە ریال مەدرید دەستی بە مەشقی ئامادەسازی بۆ وەرزی نوێ كردووە، روونی كردەوە كە مۆرینۆ كەسایەتییەكەی زۆر جیاواز لەوەی هەیە كە هەندێك رۆژنامە باسی دەكەن.
هەروەها روونی كردەوە ئەو راهێنەرێكی پەباندە و دەتوانێ وا لە یاریزانان بكات بەرزترین و ئەوپەڕی توانای خۆیانی بۆ خەرج بكەن، روون و ئاشكرایە كە ریال مەدرید باشترین كاری كرد كاتێك سووربوو لەسەر هێنانی مۆرینۆ.
كاسیاس كە وەرزی رابردوو پێشەوایەتی ریال مەدریدی كرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیسپانی گوتی ئومێدی ئەوە دەكەم مۆرینۆ بۆ ساڵانێكی زۆر لە یانەكەدا بمێنێتەوە، چونكە ئەو ئیلهامبەخشی سەركەوتنەكانمانە.
