بەرازیل بۆ ئۆڵۆمپیاد ئامادەیە

بەرازیل بۆ ئۆڵۆمپیاد ئامادەیە
هەڵبژاردەی بەرازیل سەلماندی ئامادەییەكی تەواوی بۆ دەستپێكردنی یارییەكانی تۆپی پێ لە ئۆڵۆمپیادی لەندەن هەیە دوای ئەوەی لە یارییەكی دۆستانەدا سەركەوت بەسەر هەڵبژاردەی بەریتانیا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر.
دوو گۆڵەكەی بەرازیل لە رێگەی ساندرۆ لە لێدانێكی سەر و نیمار لە لێدانی سزاوە تۆمار كران و بەوەش بەرازیلی خاوەنی 5 نازناوی مۆندیال و بێبەش لە میدالیای ئۆڵۆمپیاد ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ بردنەوەی یەكەمین میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیاد لە تۆپی پێدا پێشاندا.
یاریزانەكانی بەرازیل لە یارییەكەی بەرامبەر بەریتانیادا هاوئاهەنگییەكی گەورەیان لە نێوان خۆیاندا پێشاندا، بە تایبەت لە نێوان نیمار و هۆلك و ئۆسكار و رافایل.
ئەمە یەكەمین جار لە 41 ساڵی رابردوودا هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەریتانیا بە یەكگرتوویی بەشداری ئۆڵۆمپیاد بكات و پێشتر سكۆتلەندا و وێڵز و ئێرلەندای باكوور دژی بەشداریی هاوبەش بوون.
Top