مارادۆنا خەون بە مەشقدانی ناپۆلییەوە دەبینێت
مارادۆنا چەند هەفتەیەك لەمەوپێش لە راهێنانی یانەی وەسڵی ئیماراتی دووخرایەوە بەهۆی ئاستی خراپی ئەو یانەیە، هەرچەندە یاریزانەكەی پێشووی ئەرجەنتین داوای كرد لە پۆستەكەی بەردەوام بێت، بەڵام كارگێڕیی یانەكە ئەو داوایەی رەتكردەوە.
مارادۆنا كاتێك یاریزان بوو لە ماوەی نێوان 1984 تا 1991 یاری بۆ یانەی ناپۆلی كردووە و ئەو ماوەیە بە ماوەی زێڕینی مێژووی یانەی ناپۆلی دادەنرێت.
رۆژنامەی ئۆلێی وەرزشی لە ئەرجەنتین ئاشكرای كردووە كە مارادۆنا هەرچەندە داوای گەڕانەوە بۆ یانەی وەسڵی كردووە، بەڵام خەونی هەرە گەورەی بریتییە لە مەشقدانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی و ئەو راهێنەرە هەر چاوەڕێی ئەو رۆژە دەكات داوای لێبكرێت ئەو پۆستە وەربگرێت.
