پرۆتۆكۆلێكی لێك تێگەیشتن پێشكەش بە لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق كرا

پرۆتۆكۆلێكی لێك تێگەیشتن پێشكەش بە لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق كرا
گوڵان: كارزان كانەبی-كاروان مەسعود
وەفدێكی لیژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی (سەلاح محمد كەریم) جێگری سەرۆك و (حەربی خالید و سەرتیپ فاریق و سەعید ئەحمد و تاهیر عەزیز) ئەندامانی كۆمیتەی تەنفیزی لیژنەی ئۆلۆمپی،سەردانی بارەگای لیژنەی ئۆلۆمپی عێراقیان كرد لە شاری بەغدا،وەفدەكەش لەلایەن رەعد حمودی سەرۆكی لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق و بەشارمستەفا جێگری یەكەمی سەرۆك و د.عادل فازل ئەمینداری گشتی و سەمیر موسەوی ئەمینداری دارایی و ئەندامی كۆمیتەی تەنفیزیەوە پێشوازیان لێكرا.
وەفدی لیژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی كوردستان لە سەر بانگهێشتنی سەرۆكی لیژنەی ئۆلۆمپی عێراقی ئەوسەردانەیان ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە نزیكەی 3 سەعات خایاند،سەرەتا رەعد حەمودی ئاماژەی بۆ ئەوەی كرد سازدانی وەها گفتوگۆ و دیالۆگ لە سەر یەك مێز لە نێوان هەردوو لا بێگۆمان دەرئەنجامێكی ئییجابی لێ بەرهەم دێت لە پێناوی خزمەتكردنی وەرزشی عێراق و هەرێمی كوردستان.
ووتیشی پێویستە كاری زیاتر بكەین لە پێناوی گرنگیدان بە وەرزش و وەرزشكارانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە،چونكە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان پاڵەوانێتی و خول و كەمپی مەشقی سەرجەم یەكێیتە وەرزشیەكانی لێ ئەنجامدەدرێت،ئەم كارەش سوودێكی زۆری هەیە بۆ هەردوو لا هەیە و دەبێتە هەوێنی سەركەوتنی وەرزش لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
دواتر سەلاح محمد كەریم جێگری سەرۆكی لیژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی كوردستان ووتەكانی رەعد حمودی بەرزنرخاند ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە دەبێت هەردوو لیژنەكە بەو پەری تواناوە كار بۆ سەرخستن و پیشتگیری كردنی زیاتری وەرزشكاران و یانە و یەكێیتە وەرزشیەكان بكەن.
پاشان پرۆتۆكۆلێكی لێك تێگەیشتن(مژكرە التفاهم) كە لەلایەن لیژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی كوردستانەوە ئامادەكرابوو،پێشكەش بە لیژنەی ئۆلۆمپی عێراقی كرا،دوای گفتوگۆیەكی چر لە سەری ،لەگەڵ زۆرینەی خاڵەكانی هاورا بوون، لەلایەن خۆشیانەوە لیژنەی ئۆلۆمپی عێراقی رایانگەیاند كە لە كۆبوونەوەی داهاتووی كۆمیتەی تەنفیزی ئەو پرتۆكۆلە دەخەنە بەر باس و گفتوگۆ.
كۆبوونەوەكە بە كۆتایی بە كارەكانی هێنا كە لە ئاییندەیەكی نزیكدا لەلایەن سەرۆكی لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق و سەرۆكی لیژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی كوردستانەوە بە شێوەیەكی رەسمی ئەو پرۆتۆكۆلە واژۆ بكرێت.
Top