شێروانە لەتوركیا خۆی ئامادەدەكات

شێروانە لەتوركیا خۆی ئامادەدەكات
گوڵان: كارزان-هەرژین
یانەی شێروانەی كەلار كەوەرزی رابردوو پلەی شەشەمی خولی نایابی كوردستانی بەدەستهێنا رۆژی سێشەممە بەمەبەستی كردنەوەی كەمپێكی مەشق و راهێنان لەرێی فرۆكەخانەی سلێمانیەوە بەرەو ئەستنەبوڵی توركیا بەڕێكەوتن، كەمپەكەی شێروانە لەناوچەی ئەكسەرای ئەستەنبوڵا دەبێت و ماوەی 10 رۆژ دەخایەنێت، وەفدی شێروانە لە 31 ئەندام پێك دێت و بودجەی گەشتەكە لەلایەن حكومەتی هەرێم و ئیدارەی گەرمیانەوە دابینكراوە.
لەلێدوانێكیدا سەردار مەجید یاریدەدەری راهێنەری شێروانە ووتی: وابڕیابوو 20 ی مانگی رابردوو ئەم كەمپە ئەنجام بدەین بەڵام بەهۆی كۆچی دوایی (ئاراس ئەحمەد) ی یاریزانی یانەكەمانەوە كەمپەكەمان دواخست، هەروەها سەردار ووتی: هەوڵدەدەین لەم وەرزەدا لەخول و جامی كوردستان ئەنجامی باشتر لەوەرزی رابردوو بەدەستبهێنین.
جێی باسە ئەوەی هەفتەی رابردوو یانەی شێروانە بەبردنەوەی لەیانەی برایەتی شاری هەولێر توانی خۆی بگەیەنێتە خولی پلە یەكی عێراق كەوەرزی داهاتوو دەبێتە ئەركێكی نوێ‌ بۆ ئەو یانەیە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top