ئافرۆدێت پیرەمەگرونی گۆڵ باران كرد
تیپی فوتساڵی یانەی ئافرۆدێت بەجیاوازی زۆر سەركەوتنی بەسەر كچانی پیرەمەگروندا بەدەست هێنا.
لەمیانی یارییەكانی پاڵاوتن بۆدیاری كردنی نوێنەری پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی بەشداریكردن لەخولی فوتساڵی عێراق، ئەمڕۆ یەك شەممە ١٥-٧ لەیاریگای كراوەی بچووكی یانەی سلێمانی, فوتساڵی ئافرۆدێت لە كچانی یانەی پیرەمەگرون بردەوە.
ئافرۆدێت كەپاڵەوانی گروپەكەی خۆیەتی لەناو شاری سلێمانی و كچانی پیرەمەگرونیش كە نوێنەری دەڤەری پشدەرو راپەرینە، رووبەڕووی یەكدی بونەوەو تیایدا ئافرۆدێت توانی بەئەنجامی 7 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەپیرەمەگرون بباتەوە.
بریاریشە یاری دووەمی نێوان ئەو دوویانەیە ئەمرۆ سێ شەممەی ئەم هەفتەیە بكرێتو بەئەنجامی هەردوو یارییەكەش براوەیان دەبێت بەنوێنەری پارێزگای سلێمانی بۆپاڵەوانێتی فوتساڵی پارێزگاكانی عێراق كەبڕیارە لەداھاتوودا ئەنجام بدرێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
