زاخۆ وسناعە یەكسان بوون، كەركوكیش سەركەوتنی بەدەستهێنا
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی یانەی زاخۆ لەسەر یاریگای خۆی بە گۆلێك لەگەڵ یانەی سناعە یەكسان بوو.
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی ، لەسەر یاریگای بارزان لە شاری زاخۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیكی زۆری هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی زاخۆ و سناعە لە یەكێك لە گرنگترین یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش سەرئەنجامیش هەردوو بە گۆلێك یەكسان بوون.
لەلایەكی ترەوە لە شاری كەركوك یانەی كەركوك سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر یانەی شورتەی بەغدا تۆماركرد لە ئەنجامی (4-1)گۆڵ یارییەكی لێ بردەوە .
