لە خولی بژاردەی عێراقی هەولێر توشی یەكەم شكست بوو، دهۆكیش لەبەغدا دۆڕا

لە خولی بژاردەی عێراقی  هەولێر توشی یەكەم شكست بوو، دهۆكیش لەبەغدا دۆڕا
گوڵان : كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی ، یانەی هەولێر تووشی یەكەم دۆران هات.
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی ، لەسەر یاریگای كەربەلا ، یانەی هەولێر بووە میوانی یانەی كەربەلا لە یارییەكی بەهێزدا یاریزانانی هەردوو یانە هەرلەسەڕەتای یارییەكەوە بەهێرشبردن بۆسەرگۆڵی یەكتری دەستیان بەهێرشبردن كرد، هەرچەندە لە یارییەكەدا یاریزانانی یانەی هەولێر ماندووبونێكی زۆریان پێوە دیار بوو بۆهۆی مانەوەی تیپەكە بۆماوەی 10 لە شاری بەغدا ، لەگێمی یەكەمی یارییەكە هەولێر گۆلێكی لێ‌ تۆماركرا ، لەگێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە هەولێر گۆڵیان دەدا بە تایبەتییانەی هەولێر لەم ناوەشدا دووتۆپێان لە ستونی گۆڵی یانەی كەربەلا دا بەڵام بێ‌ سوود بوو سەرئەنجام یانەی هەولێر بە گۆلێكی بێ‌ بەرامبەر دۆڕاو هەر لەپێشەنگی یانەكان مایەوە بە 70خاڵ، لەلایەكی ترەوە لە شاری بەغدا یانەی دهۆك تووشی دۆڕانێكی چاوەڕوان نەكراو هات بە ئەنجامی (1-0)گۆڵ بە یانەی مەسافی دۆڕا.
Top